ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس
![ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس](/img/NewsGallery/2025/2/12/442245/FeaturedImage/051bb5b5-97da-4995-9635-afe362961ceb.webp)
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەیی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆبووەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.